کارەبای نیشتمانی لە ژمارەیەک گەڕەکی کەلار و سنووری گەرمیان دەکوژێتەوە - وێنە: ئەرشیفی کارەبای گەرمیان
تێچوەکەی سێ ملیار و نیوە
24 گوندەکەی گەرمیان 19ـەیان کارەبایان پێگەیشت و پێنجی ماوە
توانا نەقی
لە کۆی ئەو 24 گوندەی گەرمیان کە کارەبایان بۆ رادەکێشترێت تا ئێستا 19 گوندیان تەواو بووە و پێنج گوند ماوە کە بەتەواوەتی کارەبایەکەیان بۆ رابکێشرێت و رزگاریان ببێت لە بێ کارەبایی.
ئەمڕۆ شەممە، ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، پێشتر و لە ماوەی رابردوو کارەبایان بە 11 گوند گەیاند ئەمڕۆ هەشت گوندی دیکە کارەبای پێگەیشت و بە زوترین کاتیش ئەو پێنج گوندەی ماوەتەوە کارەباکەیان پێدەگات.
تێچووی گەینادنی کارەبا بەو 24 گوندەی گەرمیان 3 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.
ئالان ئەرکان وتەبێژی کارەبای گەرمیان بە 964ـی وت، لە مانگی 10ـەی ساڵی پار ئەو پرۆژەیە چووەبواری جێبەجێکردنەوە و دەبوو ئێستا سەرجەم 24 گوندەکە تەواو بوونایە بەڵام کاتەکە درێژ کراوەتەوە و هەوڵدەدەن بە زوویی ئەو پێنج گوندەی ماوە ئەوانیش تەواو بکرێن و کارەبایان پێبگات.
پرۆژەی گەیاندنی کارەبا بەو گوندانە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کارەبایە و ساڵی رابردوو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.