هەواڵەکان
کامێراکان ئیش ناکەن بەس خێرا مەڕۆن و ئاگاداریشبن دەرمان بە گران مەکڕن
964+
ژووری هەواڵ
هەرچی وتراوە لە بارەی کامێراکانی نێوان سلێمانی و چەمچەماڵ راست نییە، تائێستا کامێرای خاڵ بۆ خاڵەکان نەکەوتوونەتە ئیش، بڕوا مەکەن بەم زوانەش بکەونە کار.
ئەگەر چوونە هەر دەرمانخانەیەک ئاگاتان لێبێت دەرمان بە گران نەکڕن، وەزارەتی تەندروستی نرخی بۆ هەموویان داناوەو یەک دینار زیاتری پێ مەدەن.
پایزەکەی بۆ جوتیارانی دەڤەری دۆسکی نەهاتە، باخە سێوەکان نەخۆش کەوتوون و بەربوونەتەوە سەرزەوى و کەڵکى خواردنیان نەماوە، رێک وەک ئەوەی دەڤەرى بەروارى باڵایان لێهاتووە.
کتێبخانەی گشتی بووەتە یەکێک لە ئایکۆنەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ تەمەنی بووە 80 ساڵ و نیەتێک هەیە سەرچاوەکانی بکرێن بە دیجیتاڵی، بەڵام ئەوەش ئاسان نییە.