"هیرشەکانی ئیسرائیل ئاسایشی ناوچەکەی تێکداوە"

عێراق داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە لوبنان دەکات

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دەرەوەى عێراق داواى ئاگربەستى دەستبەجێ لە لوبنان دەکات و دەشڵێت: هێرشەکانى ئیسرائیل سەقامگیرى ناوچەکەیان شێواندووە.

وەزارەتى دەرەوەى عێراق وێراى ئیدانەکردنى هێرشەکانى سوپاى ئیسرائیل بۆسەر هێزى کاتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان کە تێیدا ژمارەیەک ئەندامى هێزى ئاشتیپارێز بریندار بوون، داواش دەکات ئەم دەستدرێژیانەى سوپاى ئیسرائیل بوەستێنرێت.

بەپێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى عیراق بێت کە ئاژانسى دەنگوباسى عێراق بڵاوى کردووەتەوە، هێرشەکانى ئیسرائیل پێشێلکارییەکى زەقى بڕگەکانى مافى مرۆڤە و ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکە تێکدەدات.

جەختیشکراوەتەوە کە پێویستە پاراستنى ئاسایش و سەلامەتى بۆ هێزەکانى ئاشتیپارێز بگیرێتەبەر و ئاگربەستى خێرا لە لوبنان بەرجەستەبێت و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیشى بە بەرپرسیار زانیوە کە پەلە بکات لە جێبەجێکردنى.

لە دەروازەی قائیم 452 ئاوارەی لوبنانی هاتنە عێراق

لە دەروازەی قائیم 452 ئاوارەی لوبنانی هاتنە عێراق