هەزاران سەرچاوەى تێدایە
کتێبخانەی گشتیی سلێمانی مۆمی 80 ساڵەی کوژاندەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ 80 ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر کردنەوەی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی و ئێستا خوێنەران و قوتابیان و خوێندکاران لە قۆناغە جیاوازەکان سوود لە سەرچاوەکانی دەبینن.
ئالان رەئوف بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیى سلێمانی بە 964ـى وت، کتێبخانەکە میراتێکی گەورەی شاری سلێمانییە و رۆڵێکى گەورەى هەبووە لە بەرەوپێشبردنى ئاستى رۆشنبیرى شارەکە.
باسی لەوەکرد، پرۆژەیان هەیە بۆ بە دیجیتاڵیکردنی کتێبەکان، بەڵام پێویستی بە بودجە و رەزامەندی نووسەران هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە 150 هەزار سەرچاوەى جیاواز لە کتێبخانەکە بەردەستن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح