درێژتر و مەترسیدارە
كۆچبەران رێگایەكی نوێیان بۆ گەیشتن بە یۆنان دۆزیوەتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دهسهڵاتدارانی یۆنان رایانگهیاند، لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 230 کۆچبەر بە بەلەم گەیشتوونەتە یۆنان، ئەمەش لە رێگەی رێگایەکی نوێوە لە رۆژهەڵاتی لیبیا.
دەسەڵاتدارانی یۆنان لە ئەسیناوە بە ئاژانسەكانی هەواڵیان راگەیاندووە، نزیکەی نیوەی ئەو کۆچبەرانە لە رێگایەكی نوێوە لە رۆژهەڵاتی لیبیاوە هاتوون، کە درێژتر و مەترسیدارترە لە باوترین رێگاکانی پەڕینەوە، كە توركیاوەیە.
ئەوەشیان ئاشكراكردووە، “دوێنێ هەینی 75 کۆچبەر کە لە رۆژهەڵاتی لیبیاوە بەڕێکەوتبوون، لە بەلەمێکی وێران و خراپ، كە دواتر لە باشوووری دوورگەی کریت رزگارکران”.
هاتنی کۆچبەران لە کاتێکدایە کە یۆنان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری زیادبوونی رێژەی کۆچبەران بەهۆی پەرەسەندنەكانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کۆمیساری باڵای پەنابەرانی سەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، تا ئێستا لەمساڵدا زیاتر لە سێ هەزار و 500 کۆچبەر پەڕیونەتەوە بۆ دوورگەی کریت.