وەزارەتى دارایى:

هەینى و شەممە دەوامى سەرجەم بانکەکان کراوە دەبێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابوورى رایدەگەیەنێت، لە پێناو کارئاسانى بۆ ئەو فەرمانبەر و موچەخۆرانەى تائیستا بایۆمەتریان نەکردووە، سبەینێ و دووسبەى دەوامى سەرجەم بانکەکان کراوە دەبێت.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردووەتەوە، لە پێناو کارئاسانی زیاتر بۆ ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە، سبەی هەینی و دووسبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەتریان تیادا ئەنجام دەدرێت.

دەشڵێت: موچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن، بە مەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستمی بایۆمەتری.

لاى خۆیەوە، بانکى دەربەندیخان ئاگادارى فەرمانبەران و موچەخۆرانى کردووەتەوە، رۆژانى هەینى و شەممە بۆ تۆمارى بایۆمەترى و دروستکردنى UPN، دەوامیان دەبێت و سەردانیان بکەن.

موچەى مانگى ئابى خانەنشینانى هێزەکانى یەکەى 70 خەرج دەک...

موچەى مانگى ئابى خانەنشینانى هێزەکانى یەکەى 70 خەرج دەکرێت