ئیسماعیل قائانی تۆمەتبارە بە هاوكاری ئیسرائیل و باری تەندروستی تێكچووە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرچاوەیەك لە ئێران بە سكای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئیسماعیل قائانی بەهۆی دزەكردن بۆ ناو نووسینگەكەی و بوونی گومان لە بەرپرسی نووسینگەكەی بە پێدانی زانیاری بە ئیسرائیل، لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە و بەم هۆیەشەوە تەندروستی تێكچووە و گواستراوەتە نەخۆشخانە.

سەرچاوەكە دەڵێت، قائانی تووشی تەنگژەی دڵ بووە، دوای ئەوەی لێكۆڵێنەوەی لەگەڵ كراوە، پاش ئەوەی بەرپرسی نووسینگەكەی ئیحسان شەفیقی بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە ئیسرائیل دەستگیر كراوە.

سەرچاوەكە بە سكای نیوزی وتووە، قائانی گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و پێدەچێت جەڵتە لێی دابێت، ئەم پێشهاتەش دڵەڕاوكێی لە ناوەندی سیاسی و ئەمنی ئێران دروست كردووە، بە تایبەتی دوای ئەوەی زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە بەرپرسی نووسینگەی قائانی لە رێگەی كەسێكی دیكە لە دەرەوەی ئێرانەوە، پەیوەندی بە ئیسرائیل كردووە.

دوو بەرپرسی ئێرانی: پەیوەندی لەگەڵ قائانی پچڕاوە

دوو بەرپرسی ئێرانی: پەیوەندی لەگەڵ قائانی پچڕاوە

سەرچاوەكە دەڵێت، لە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، كێشە و ململانێ لە ناو فەیلەقەكە دروست بووە، فشاری ئەو كێشانەش بۆ ئەوە دەچێت قائانی لە پۆستەكەی لاببرێت.

لە رۆژانی رابردوو هەندێك لە میدیاكان گومانی ئەوەیان خستەڕوو، قائانی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبێت، دوای ئەوەی لە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت و كوژرانی هاشم سەفیەدین، دەگوترا ئیسماعیل قائانیش لەو شوێنە بووە، بەڵام چەند رۆژ هیچ كەس نەیدەتوانی پەیوەندی پێوە بكات و هیچ هەواڵ و سۆراغێكی نەبوو، بەڵام دوێنێ ئیبراهیم جەباری، راوێژكاری سەرۆكی سوپای پاسداران رایگەیاند، قائانی سەلامەتە و لە رۆژانی داهاتووش لەلایەن رێبەری ئێرانەوە ویسامی سەركەوتنی پێشكەش دەكرێت، بەڵام هێشتا گومانەكان نەڕەوینەتەوە و پێدەچێت لە كاتژمێر و كاتەكانی داهاتوودا زانیاریی جیاوازتر بێنە بڵاوكردنەوە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا 10 سەرچاوەی جیاواز لە تاران، بەیرووت و بەغدا، كە لەناویاندا كەسایەتی دیاری شیعە و سەرچاوەی نزیك لە حزبوڵا و سوپاسی پاسداران هەن، بە ماڵپەڕی Middle East Eyeیان راگەیاندووە، قائانی و تیمەكەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

گومانه‌كانی كوژرانی قائانی زیاتر بووه‌

گومانه‌كانی كوژرانی قائانی زیاتر بووه‌