پەیج هەیە 10 دەفتەری خەرجکردووە
ئەو پارەیەی بۆ سپۆنسەر خەرجکراوە نزیک بووەتەوە لە پێنج ملیۆن دۆلار
964+
ژووری هەواڵ
بەپێی ئەو داتایانەی مێتا بڵاوی کردووەتەوە لە عێراق چوار ملیۆن و هەشت سەد هەزار دۆلار بۆ سپۆنسەری فەیسبووک خەرجکراوە، بەشی هەرە زۆری لە کوردستان بووە، پەیج هەیە 10 دەفتەری داوە بە سپۆنسەر.
مێتا بەشێکی هەیە تیایدا بەوردی هەموو ئەو بڕە پارانە ئاشکرا دەکات کە پەیجەکان دەیدەن بە سپۆنسەر، داتاکەی عێراق لە مانگی 8ی 2021 هەتا مانگی 10ی ئەمساڵ بەردەستە، کۆی ئەو پارەیەی بۆ سپۆنسەر خەرجکراوە (4,801,272) دۆلارە، واتە زیاترە لە 480 دەفتەر.
داتاکە هەموو شتێکی تێدایە لە بارەی 90 رۆژی رابردوو یەک مانگ و هەفتەیەک و رۆژێک، پەیجێک بە کۆی ماوەکە سەروو 100 هەزار دۆلاری خەرجکراووە، دانەیەکی تر لە ماوەی سێ مانگدا سەروو 11 هەزار دۆلاری خەرجکراووە.
ئەگەر دیقەت بدەیت ئەم ماوەی بانگەشەیە بووەتە خێرو بەرەکەت بۆ مێتا، بە سەدان هەزار دۆلار بەس دراون بە سپۆنسەری پەیجەکان.
ئەم لینکە بکەنەوە هەموو وردەکارییەک پیشان دەدات، جا دەتوانن بە پێی مانگ و ساڵ و رۆژیش بیبینن