دوو رۆژ بوو بێسەروشوێن بوو

تەرمی مێردمنداڵەکەی شیلادزێ دۆزرایەوە

+964

ژیوار خدر

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن تیمی غەواسی بەرگری شارستانی دهۆکەوە تەرمی ئەو مێردمنداڵە دۆزرایەوە کە دوو رۆژ بوو بێ سەروشوێن بوو.

بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی مێردمندالەکەیان لە ئاوی شین دۆزیوەتەوە و دەرهێندراوە و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆکیان کردووە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، تەرمی مێردمنداڵە ونبووەکەی شیلادزێ دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی ئامێدی کراوە.

مێردمنداڵەکە ناوی “یوسف مستەفا” بوو و تەمەن 17 ساڵە، خەڵکی کومەڵگەی سیرییە لە سنووری ناحیەی شێلادزێ.

دوو رۆژ  بوو بێسەروشوێن بوو دوێنێ وجلوبەرگەکانی لەسەر رووباری رووی شین دۆزرانەوە و تەرمەکەی دیار نەبوو، وتەبێژی بەرگری شارستانیش بە 964ـی وتبوو، گومان دەکرێت خنکابێت.

دوو رۆژە مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵان بێسەروشوێنە

دوو رۆژە مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵان بێسەروشوێنە