کەرکوک

ئەفسەرێکی سەربازی بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس گیانی لە دەست دا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی ئامادە لە کەرکوک ئەفسەرێک دەکاتە ژێرەوە و دوای مانەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە درەنگانی شەوەی رابردوو گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی دوێنی چوار شەممە 9.10.2024 لە شەقامی بەردەم زانکۆی کەرکوک ئۆتۆمبێلی دەورییەیەکی پۆلیسی ئامادەی بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە ئەفسەرێکی سەربازی دەکات بە ژێرەوە دوای چەند کاتژمێرێک گیان لە دەست دەدات.

خەتاب عومەر مامی ئەو ئەفسەرە بە 964ـی وت، برازاکەم دوای تەواو کردنی زانکۆ بەشداری خولی سەربازی کردووە لە بەغدا و چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لەکۆتایدا بو بە ئەفسەری پلەیەک، بەڵام بەداخەوە زۆری نەخایاند دوێنی تووشی ئەو رووداوە بووە و گیانی لەدەستدا، شەوی رابردوو تەرمەکەمان وەرگرتەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گۆرستانی ناحیەی لەیلان بەخاکمان سپارد.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، لەسەر رووداوەکە دەست بەلێکۆڵینەوە کراوە لەگەڵ دەورییەکەی پۆلیسی ئامادە و لە ئێستادا بڕیاری دادوەر وەرگیراوە بە پێداچونەوە بە کامێراکانی چاودێری سەر شەقامەکەی نزیک زانکۆی کەرکوک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەست دا

ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەست دا