حەوت جۆر پیشەیە

راهێنانی پیشەیی کرایەوە و کەمئەندامان دەتوانن داوا پێشکەش بکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆ یەکەم جار چەند کورسییەک بۆ کەمئەندامان لە خولى راهێنانى پیشەیی لە هەولێر دابین دەکرێ، ئەوەش لە چوارچێوەی کردنەوەی حەوت خولی پیشەیی بۆ پەرەدان بە تواناکانى گەنجانى بێ کار و فێرکردنیان بۆ کارە پیشەییەکان.

مەرجە ئەو کەمئەندامانەى دەیانەوێت بەشداری بکەن، پشتگیرى لە سەنتەرى ژین-ی تایبەت بە کەمئەندامان ببەن، تەنیا دەتوانن لەو خولانە بەشداربن کە لەگەڵ توانایاندا دەگونجێ.

بیارەکە وایە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە گوژمەى 375 ملیۆن و 634 هەزار دینار، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان خولى راهێنانى پیشەیی بکرێتەوە، کە چەندین خولى جۆراوجۆر بەپێی پێداویستى بازاڕى کار لە خۆ دەگرێت.

لە هەنگاوی یەکەمدا، بەڕێوەبەرایەتى راهێنانى پیشەیی هەولێر لە فەیسبووکی خۆی، فۆرمى ئەلیکترۆنیی کارا کردووە بۆ ئەو کەسانەى ئارەزووى بەشداریکردن دەکەن لەم بوارانەى خوارەوە:

– بەستنى کارەباى ماڵان.
– دوورمان بۆ ژنان (بڕین و دوورمان).
– چاککردنى مۆبایل (هارد وێر و سۆفت وێر).
– میکانیک ئۆتۆمبێل.
– دامەزراندن و دیزانکردنى شوێنى کامێراى چاودێرى.
– سیستەمکردن و دانانى وزەى خۆر.
– فێربوونى لکاندن (لیحام).

ئەگەر دەتەوێ فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە، پەنجە دابگرە؛

خولە تایبەتە بە گەنجانى بێکار و ماوەى خول (45) رۆژى کردارییە لە رۆژانى (یەکشەممە تا پێنجشەممە) بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر 1:00ى پاش نیوەرۆ تا 5:00ى ئێوارە دەخایەنێت، بەشداربوو رۆژانە دەرماڵەى هاتوچۆى بۆ خەرج دەکرێت بە بڕی پێنج هەزار دینار، لە کۆتاییدا بروانامەى بەشداربوونی پێ دەبەخشرێت.

مەرجەکانى وەرگرتن بریتین لە:
١- کەسى بەشداربوو دەبێت بێکار بێت یان لە خوێندن دابرابێت.
٢- کەسى بەشداربوو دەبێت تەمەنى لە نێوان (18) تا (45) سال بێت لە هەردوو رەگەزى نێر و مێ.
٣- پڕکردنەوەى فۆرم تەنیا لە رێگەی ئۆنلاین دەبێت.
٤- بە پێى هەڵسەنگاندن بەشداربوو وەردەگیرێت.
٥- پێویستە بەشداربوو پابەندى خولەکە بێت.

دوو خوولی پیشەیی لە سلێمانی دەکرێنەوە

دوو خوولی پیشەیی لە سلێمانی دەکرێنەوە

خولی پیشەیی بۆ راگیراوانی ناو چاکسازییەکان دەکرێتەوە

خولی پیشەیی بۆ راگیراوانی ناو چاکسازییەکان دەکرێتەوە

کرێکارانی کۆیە بوون بە خاوەنی هۆبەی دەستەبەری کۆمەڵای...

کرێکارانی کۆیە بوون بە خاوەنی هۆبەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی