مەحمود محەمەدی هونەرمەند

“پاشای هونەری میللی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت”

964+
پەری ساڵح

مەحمود محەمەد گۆرانیبێژی میللی، لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.

کەمێک لەمەوبەر هونەرمەند جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە میللیەکانی کوردستان لە نەخۆشخانەوە چەند وێنەیەکی مەحمود محەمەد، گۆرانیبێژی میللی لە فەیسبوک بڵاوکردەوە و دەڵێت، پاش کەمێک تر نەشتەرگەری بۆ دەکرێت هەمووان دوعا و نزای بۆ دەکەین.

مەحمود محەمەد ناسراو بە خولە دۆم، ساڵانێکە کاری هونەری دەکات و لە ماوەی رابردوودا لە لێدوانێکی ڤیدیۆیدا باسی لەوەکرد کە چارەسەری نەخۆشیەکەی لە دەرەوەی وڵاتە، بەنیازیشە لەگەڵ خیامی کوڕی دوێتێک پێکەوە بڵاوبکەنەوە

مەحمود محەمەد:

مەحمود محەمەد: "گۆرانیی گەنجانی ئێستا وەک کەبابی ئێوارانە"