دەبرێنە کەربەلا و نەجەف

لە دەروازەی قائیم 452 ئاوارەی لوبنانی هاتنە عێراق

964+

ئەحمەد مستەفا

لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئەمشەو، لە بەندەری قائیمی پارێزگای ئەنبار، 452 هاوڵاتی دیکەی لوبنانی گەیشتنە عێراق و لە ناوچەکانی نەجەف و کەربەلا نیشتەجێ دەکرێن.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 8.10.2024 داتاکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەوەی دەکرێت لەسەر رێنمایی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و ستافەکانی وەزارەت لە دەروازەکان پێشوازییان لێ دەکەن.

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، تائێستا هاتنى سێ هەزار و 170 کەسی وەک ئاوارەی جەنگ لە لوبنان بۆ وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژى رابردوودا، سێ کاروانى دیکەى پەنابەرانى لوبنانى گەیشتبوونە عێراق کە ژمارەیان 1181 کەس بوو.

رۆژى 26.9.2024، بەهۆى گرژییەکانى نێوان لوبنان و ئیسرائیل، یەکەم خێزانی پەنابەری لوبنانی کە لە چوار کەس پێکهاتوون، گەیشتنە شارى کوت و لەلایەن محەمەد مەیاحى پارێزگارى واستەوە پێشوازییان لێکرا.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێشوازی لە ئاوارەکانی لوب...

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێشوازی لە ئاوارەکانی لوبنان دەکات