رێگای ساڵح ئاغا

لە سبەینێوە رێگایەکی سنووری کەلار دادەخرێت

964+

توانا نەقی

لە سبەینێوە لە بەیانی زووە تا ئێوارە رێگای ساڵح ئاغا تا کەمپی کۆنی ئاوارەکان لە سنووری گەرمیان دادەخرێت بەهۆی کارکردن لە رێگاکەدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی سەبینێوە تا 7:00ـی ئێوارە رێگای ساڵح ئاغا دادەخرێت.

دەشڵێت، رێگاکە لە ساڵح ئاغاوە تاوەکو سێڕیانی بان راستایی بەرامبەر کەمپی کۆنی ئاوارەکان دادەخرێت.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەکردووە، رێگای هاتوچۆکردن تا ئێوارە دەکەوێتە سەر رێگای خانەقین بۆ کەلار.

رێگەی كەلار پەروێزخان داخرا

رێگەی كەلار پەروێزخان داخرا