لەگەڵ خانووی رووخاوی سنووری گوندێک

زەویە سندوقیەکانی دەربەندیخان تاپۆ دەکرێن

964+

توانا نەقی

ئەو خانوانەی لەسەردەمی رژێمی بەعس روخێنراون و ئاسەواریان ماوە و لە دەربەندیخان لە سنووری گوندێکن و تاپۆ دەکرێن، هەروەها کار بۆ تاپۆکردنی زەویە سندوقیەکانی ئەو قەزایەش کراوە.

لیژنەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی دەربەندیخان بەردەوامن لە رایی کردنی مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانەی کە دەیانەوێت خانووەکانیان تاپۆ بکرێت و تا ئێستا چەندین ناو گەڕاوەتەوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، بڕیاردراوە لەسەر تاپۆکردن و مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانەی کەدانیشتووی گوندی کانی ساردی کۆن بوون و خانوەکانیان بەهۆکاری سیاسی لەلایەن رژێمی پێشووە روخاون.

وتیشی، تەنیا ئەو خانوانە لەسنووری ئەو گوندەن و مەرجیشیان ئەوەیە کە دەبێت ئاسەواری خانووەکان مابێت ئینجا تاپۆیان بۆ دەکەن.

سەبارەت بە تاپۆکردنی زەوی سندوقی سلێمان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، لە سنووری شارەوانی دەربەندیخان نزیکەی 200 پارچە زەوی سندوقی هەیە، بۆیە نوسراویان بەرزکردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاپۆکردنیان.

تاپۆکردنی خانوە زیادەڕۆکانی دەربەندیخان بەردەوامە

تاپۆکردنی خانوە زیادەڕۆکانی دەربەندیخان بەردەوامە