ئامێرێکی CT Scan بۆ فریاكەوتنی رۆژئاوا دابین كرا. فۆتۆ: وەزارەتی تەندروستی
هەولێر
ئامێرێکی CT Scan بۆ فریاكەوتنی رۆژئاوا دابین كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئامێرێکی نوێ و سەردەمیانەی CT Scan بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر دابین كرا.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 8.10،2024 بڵاویكردەوە، “لە رێوڕەسمێكدا ئامێرێکی نوێ و پێشكەوتووی CT Scan لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر كەوتەكار”.
لە رێوڕەسمەكەدا وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و قایمقامی ناوەندی هەولێر ئامادەبوون و جگە لە ئامێری CT Scan، ئامێرێكی سۆناریش خرایە كارەوە.
وەزارەتی تەندروستی رۆژی 30.9.2024یش بەشی سی تی سكانی لە نەخۆشخانەی رزگاری كردەوە.