لە کاتی بایکۆتی پزیشکانی کەلار

نزیکبوو قاچی ببڕدرێتەوە بەڵام فریای کەوتن و رزگار کرا

964+

شۆڕش قادری

لە کاتی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کەلار، کەسێک لە بڕینەوەی قاچی رزگار کرا.

د. رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە 964ـی وت، “لەکاتی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی 4.10.2024، بریندارێکی رووداوی هاتوچۆ گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، کە برینێکی سەخت و ئاڵۆزی شکاوی هەبوو”.

“دەستبەجێ لەلایەن خۆم و چەند کارمەندێکی دڵسۆزمان، هەر لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بریندارەکەی گەیاندبوو، چارەسەری فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجامدرا”، د. رزگار لەتیف وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پاش بردنەژوورەوەی بریندارەکە بۆ ناو هۆڵی فریاکەوتن و گرتنی تیشک بۆی لەلایەن د. ئەحمەد مەسعود دارخان، پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و شکاوی، چارەسەری پێویستی بۆ کرا و بەوەش توانرا ژیانی لە مەترسی کەمئەندامبوون رزگار بکرێت .

د. رزگار لەتیف وتیشی، ئێستا باری تەندروستیی هاوڵاتییەکە زۆر باشە و تەنانەت بەپێی خۆی رێ دەکات.

کارمەندانی نەخۆشخانەی کەلار بایکۆتیان کرد

کارمەندانی نەخۆشخانەی کەلار بایکۆتیان کرد

سێ مانگە تیشکیMRI لە نەخۆشخانەی کەلار ئیش ناکات

سێ مانگە تیشکیMRI لە نەخۆشخانەی کەلار ئیش ناکات