یەکێک لە گرافیکەکانی 964 بۆ نرخی نەوت
دوای چەند رۆژێک
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
شۆڕش قادری
دواى بەرزبوونەوەکانى هەفتەى رابردوو، نرخی نەوت چەند رۆژێکە رووی لە دابەزین کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8.10.2024 نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت دابەزى بۆ 79.37 دۆلار، هاوكات بهرمیلێك نرخی نهوتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئهمریكا دابەزى بۆ 75.59 دۆلار.
هەفتەى رابردوو نرخى نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەى زیاتر لە 8% و تێکساس بە رێژەى زیاتر لە 9%، بەرزبوونەوە.
گرژیی و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لە لوبنان و یەمەن و هێرشى مووشەکيى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی تەلئەبیب بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە نەوتییەکانی تاران، دۆخێکى ناجێگیریان لە ناوچەکە دروستکردووە و هۆکارن لەسەر بەرزی و نزميی نرخی نەوت.