ئامێرێك رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆس ده‌کات
له‌مه‌ودوا خوێنبه‌خشه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین سه‌لامه‌تتر خوێن ده‌به‌خشن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌نته‌رى گواستنه‌وه‌ى خوێن له رانیه ئامێرێكیان بۆ دابین كراوه، به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆس له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى خوێن له ئیداره‌ى راپه‌ڕین نامێنێت.
ئامێره‌كه بۆ پشکنینی ڤایرۆسه كه به Sysmex – HISCL-800 ناسراوه، سه‌نته‌ره‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین دابینی کردووه.
سه‌نته‌ره‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئامێره‌كه‌یان زۆر پێشکەوتوووه بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنى بڵاوبونەوەی ڤایرۆس لە رێگەی گواستنەوەی خوێنەوە، به‌كارده‌هێندرێت.
ده‌شڵێت، لە رێگەی ئەم ئامێرەوە گشت پشکنینە ڤایرۆسیەکان بۆ کەسێک دەکرێت کە خوێن دەبەخشێت .