دیمه‌نێكی كاتى كۆنكرێتكردنى رێگاى به‌رده‌م قوتابخانه‌كه... وێنه: شاره‌وانى ناحیه‌ى ئیسێوه.
رێگاى به‌رده‌میان كۆنكرێت كرا
قوتابیانى تاكه قوتابخانه‌كه‌ی ئیسێوه له قوڕولیته‌ى زستان رزگاریان بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى ئیسێوه‌ى سه‌ر به قه‌زاى پشده‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار به‌رده‌مى تاكه قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تى كۆنكرێت ده‌كرێت و به‌مه‌ش قوتابیان له قوڕولیته‌ى زستان رزگاریان بوو.
پڕۆژه‌كه، جگه له كۆنتكرێتكردنى رێگاكه دیوارى راگریشی بۆ دروستكردن و كه‌وتووه‌ته گه‌ڕه‌كى مه‌شخه‌ڵانى ئه‌م ناحه‌یه‌یه.
مه‌گرون محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانیى ئیسێوه به 964ـى وت، ساڵانه قوتابیانى ئه‌م قوتابخانه‌یه به‌هۆى قوڕولیته‌ى زستانه‌وه هیلاك و په‌رێشان ده‌بوون، به دروستكردنى رێگاکه، كێشه‌ى هاتوچۆیان نامێنێت.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگاكه له هه‌ندێك شوێن به‌رته‌سك بوو، كارى فراوانكردنى بۆ كراوه ئینجا كۆنكرێتمان بۆى كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بڕى 15 ملیۆن و 285 هه‌زار دینار بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه دابینكرابوو، ئه‌مڕۆش كاره‌كانى ته‌واو ده‌كرێت و له‌م رۆژانه به‌ڕووى قوتابیان و هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه.