وێنەی ئەو نەشتەرگەرییەی ئەمڕۆ كراوە لە نەخۆشخانەكە، فۆتۆ: تەندروستیی گەرمیان
"ئەمڕۆ نەشتەرگەری كراوە"
“نه‌شته‌رگه‌ری لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب رانه‌گیراوه”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند، ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب نەوەستاوە و هەر ئەمڕۆ نەشتەرگەری كراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێن، “ده‌رباره‌ى بڵاوبوونەوەی هه‌واڵى راگیرانی ئەنجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار، بۆ هه‌موو لایه‌كى راده‌گه‌یه‌نین، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری رانه‌گیراوه، به‌ڵام به‌هۆی خراپبوونى مۆلیده‌ى كاره‌بای نه‌خۆشخانه‌كه‌وه، وه‌ك هه‌نگاوێكى خۆپارێزی “أحترازی” ژماره‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ری كه‌مكراوەتەوه، به تایبه‌تى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كتوپڕ و گه‌رم نین، تا له‌م رۆژانه‌دا مۆلیده‌كه چاكده‌كرێته‌وه و پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییش دێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی”.
هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، “ئێستا ئەندازیار و فەرمانبەرانی هونەری لە هەوڵی چاککردنەوەی مۆلیدەکەدان و لەم دوو رۆژەشدا مۆلیدەی جێگرەوە دابین دەکرێت بۆ نەخۆشخانەکە”.
تەندروستیی گەرمیان ئەوەشیان باس كردووە، مانگی رابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کراوە بۆ کڕینی مۆلیدەیەکی نوێ بۆ نەخۆشخانەکە، بەڵام هێشتا رەزامەندی لەسەر نەدراوە.
“له ئه‌گه‌رى پچڕانى كاره‌بای نیشتمانى له نه‌خۆشخانه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پێویست بوو نه‌شته‌رگه‌رییه كتوپڕه‌كان له‌وێ ئه‌نجام بدرێ”، لە راگەیاندراوەكەدا وا هاتووە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە دەڵێن، ئەوە وێنەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەكە ئەنجامدراوە.
ئەم راگەیاندراوەی تەندروستی گەرمیان دوای ئەوە دێت، وابڵاوكرابووەوە لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب ئەنجامدانی نەشتەرگەری وەستاوە.