مەندەلی

گەنجێک بە چەک خێزانەکەی کۆمەڵکوژ کرد

964+

راژان باجەلان – خانەقین

لە قەزای مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە، گەنجێک خێزانەکەی کۆمەڵکوژ کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە  7.10.2024  بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە قەزای مەندەلی، گەنجێک سێ لە ئەندامانی خێزانەکەی بە چەک کوشت و پاشان خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

عەقید هەیسەم سەلمان بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی پۆلیسی دیالە بە 964ـی وت، “گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی 1999ـیە و دانیشتووی مەندەلییە و هیچ کێشەیەکی دەروونی نییە”.

“ئەو گەنجە بەرەبەیانی ئەمڕۆ باوک و برا و زڕدایکی خۆی کوشتووە و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس کردووە “، هەیسەم سەلمان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە “تیرۆریست”ی نییە، بەڵکو تاوانی کوشتنە و هۆکارەکەشی بۆ کێشەی خێزانیی دەگەڕێتەوە، تەرمی قوربانییەکانیش پاش تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە پارێزگاى سەڵاحەدین خێزانێک کۆمەڵکوژ کران

لە پارێزگاى سەڵاحەدین خێزانێک کۆمەڵکوژ کران

لە بەسڕە مێردمنداڵێک خانەوادەکەی کۆمەڵکوژ کرد

لە بەسڕە مێردمنداڵێک خانەوادەکەی کۆمەڵکوژ کرد