پشدەر و چەمچەماڵ

لە کاتی وەرگرتنی موچە چەند کەسێک ژێر دەست و پێ کەوتن

964+

شۆڕش قادری

لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان و لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا قەرەباڵغی لە بانکەکان دروست بوو و قائیمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت، کێشەکە لە بانکی چەمچەماڵ چارەسەر کراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، “ئەمڕۆ یەکشەممە 6.10.2024 لە بانکی چەمچەماڵ قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بووە بەهۆی کێشەی تۆماری  upnی کەسوکاری شەهیدان و خانەنشیان و چاودێری کۆمەڵایەتی”.

ئاماژە بەوەش کراوە، قائیمقامی چەمچەماڵ پەیوەندی کردووە بە جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری بایۆمەتری پارێزگای سلێمانی و کێشەکە چارەسەر کراوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە بڕیاردراوە، “کێشەی upnی شەش هەزار و 165 مووچەخۆر چارەسەر بکرێت، بە شێوەیەک کە هەموویان موچەی مانگی هەشت وەردەگرن تا موچەی مانگی نۆ، یو پی ئێنـیان بۆ دەکرێت”.

هەروەها بۆ چارەسەکردنی کێشەکە بنکەیەکی تری بایۆمەتری زیاد دەکرێت لە بانکی چەرموو.

هەر ئەمڕۆ خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە قەزای پشدەر بە 964ی وت، بەھۆی ئەوەی upn یان نییە (ژمارەی بێ هاوتا)، موچەیان پێنەداون و ناردویانن بۆ بانکی رانیە تا لەوێ upn بکەن، بەڵام لەوێش قەرەباڵغی دروست بووە و چەند کەسێک لەو قەرەباڵغییە كەوتوونەتە بن دەست و پێی ئەوانی دیكە.

بۆچی لە کاتی مووچە وەرگرتن پێشمەرگە پارەیان لێ بڕاوە؟

بۆچی لە کاتی مووچە وەرگرتن پێشمەرگە پارەیان لێ بڕاوە؟

تا چەند هاتنی مووچە کاریگەری لە سەر بوژاندنەوەی بازاڕ ?...

تا چەند هاتنی مووچە کاریگەری لە سەر بوژاندنەوەی بازاڕ هەبووە؟

تا چەند هاتنی مووچە کاریگەری لە سەر بوژاندنەوەی بازاڕ ...

تا چەند هاتنی مووچە کاریگەری لە سەر بوژاندنەوەی بازاڕ هەبووە؟