باوک پزیشکە و کوڕەکەی دەیەوێت ببێتە موزیکژەن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، پشتیوانی لە کوڕەکەی دەکات بۆ ئەوەی ببێتە موزیسیان و کوڕەکەشی رەتیدەکاتەوە ببێتە پزیشک.
پاسار کوڕی د.سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیە، جیاواز لە باوکی سەرقاڵی موزیکە و فێرخوازێکی بەتوانایە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، کە رەتیدەکاتەوە ببێتە پزیشک و رێگای باوکی هەڵنابژێرێت.
د. سەباح هەورامیش بۆ پشتیوانی لە کوڕەکەی باسی لەوەکرد، موزیک بەشێکی گرنگی ژیانە بۆیە کورەکەی هانداوە و فێری موزیک بەتایبەت پیانۆ ببێت، چونکە ژیانی پزیشکی سەختە و پێیوایە زۆرێک لە منداڵی پزیشکەکان نایانەوێت ببنە پزیشک کاتێک دایک و باوکیان دەبینن.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح