هەڵمەتێک بۆ تووشبووان راگەیەندرا

لە 10 مانگی ئەمساڵدا 479 کەس تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی هەڵمەتێک بۆ هاوکاریکردنی تووشبوانی شێرپەنجەی مەمک دەستیپێکرد، لە هۆتێل و خواردنگەکانی گراند ملینیوم پارەیان بۆ کۆدەکرێتەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیواش دەڵێت، ئەمساڵ 479 کەس تووشی ئەو جۆرە لە شێرپەنجە بوون.

بڕی ئەو پارەیەی کە وەردەگیرێت لە دوو دۆلارەوە دەستپێدەکات و ئەو کەسانەی کە سەردانی گراند ملینیوم دەکەن خۆویستانە هاوکاری دارایی پێشکەشدەکەن، دواتریش هەرچەندێک پارە کۆکرایەوە، هۆتێل و خواردنگەکان ئەوەندەی دیکەی دەخەنەسەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6.10.2024، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 479 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراوە و زۆربەی تووشبووان ژنن.

بەراورد بە 10 مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو، ئەمساڵ 64 کەس زیاتر تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، ئەو بودجەیەی کە تایبەت بۆ چارەسەری تووشبووان تەرخاندەکرێت بەش ناکات و تێچووی دەرمانەکان بۆ شێرپەنجەی مەمک دەگاتە شەش بۆ حەوت هەزار دۆلار.

لە کوردستان گرنگی بە سەنتەری دیاریکردنی پێشوەختەی شێر...

لە کوردستان گرنگی بە سەنتەری دیاریکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە نادرێت