لەجیاتی دامەزراندنیان كردوونی به خۆبه‌خش
نووسراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌رمانسازه دانهمهزراوهكانى توڕه كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ده‌رمانسازه دانهمهزراوهكانى كردووه‌ته خۆشبه‌خش، له‌كاتێكدا چه‌ندین ساڵه له‌رێگه‌ى سهندیكایهكهیانهوه داواى دامه‌زراندنیان كراوه.
نووسراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به ژماره 13148 له رۆژى 29.9.2024 به واژۆى سه‌رۆكى دیوان ده‌ركراوه، ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر كاكردنى ده‌رچوانى كۆلیژى پزیشكى (ددان و ده‌رمانساز) به‌خۆبه‌خش.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه پێویسته ئه‌م ده‌رچووانه ماوه‌ى سێ ساڵ به خۆبه‌ش له داموده‌زگا حكومییه‌كان وه‌كو مه‌شقكار كاربكه‌ن ئینجا مۆڵه‌تى كاركردنیان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن نۆرینگه یان ده‌رمانخانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ بارگرانییهكى دارایی نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌ت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یەکى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازی كوردستانیش، له ساڵى 2015 ـه‌وه پزیشكانى ده‌رمانساز له‌هه‌رێمی كوردستان دانه‌مه‌زراون به‌ڵام به‌رده‌وام خزمه‌تى سه‌ندیكایی و پیشه‌ییان هه‌بووه و له كه‌رتى تایبه‌تیشدا كاریان كردووه، ساڵانه هه‌ژمارى راژه‌یان بۆ كراوه بۆیه ده‌ڵێت “پێویست بوو بۆ گۆڕینى ناونیشانیان له ئێستاوه سوود له‌و راژه‌یان وه‌ربگیرایه نه‌ك دواى سێ ساڵ له كارى خۆبه‌خشیان”.
“هیچ لۆجیكێك نییه ده‌رچووانى ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ ده‌رچووانى ساڵى 2023 سه‌ر له‌نوێ به‌یه‌كه‌وه ده‌ست به خۆبهحشی بكه‌نه‌وه” سه‌ندیكاكه وا ده‌ڵێت.
داواشی كردووه، تاكه چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاسا و دهرمهزراندنیانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی (هه‌میشه‌یی یان گرێبه‌ست).
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، كاركردنى به‌شێوه‌ى خۆبه‌خشی بۆ هاوپیشه دانهمهزراوهكانیان به گونجاو نازانێت و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت پێویسته به‌ره‌زامه‌ندى ته‌واوى پزیشكه‌كه خۆی بێت.