لەناو یاریگاو شەقامی 60 مەتری

یاریەکەی هەولێر و زەورا قەرەباڵغیەکی زۆری دورست کردووە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ یاری نێوان یانەی هەولێر و زەورا لە یاریگای هەولێر بەڕێوە دەچێت و وا خەریکە گێمی یەکەم تەواو دەبێت بەڵام ئامادە بوونی هاندەران بەشێوەیەکە کە بەتەواوەتی یاریگەکە پڕبووە لە هاندەر.

964 وێنەی ناو یاریگای هەولێری گرتووە بەشێوەیەکە کە بە زیادەوە هاندەر چوونەتە ناو یاریگاکە و لە دەرەوەش ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر شەامی 60 مەتری دروست بووە بە هۆی قەرەباڵغی ئۆتۆمبێل بەتایبەت بارامبەر زانیاری تاوەر.

ئەمڕۆ شەممە لە پاڵەوانیەتی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی زەورای کردووە.