ناسنامەش بەرن

سبەینێ خولی بەرهەمهێنانی قارچک لە هەڵەبجە دەستپێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

لە سبەینێ یەکشەممەوە، خولێک بۆ فێرکردنی شێوازەکانی بەرهەمهێنانی قارچک لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات و داوا لەو کەسانە دەکرێت کە داواکاریان پێشکەشکردووە سەردان بکەن.

ئەمڕۆ شەممە 5.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو کەسانەی کە فۆڕمی بەشداریکردنیان لە خولی بەرهەمهێنانی قارچک پڕکردوەتەوە سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندن.

دەبێت فێرخوازان لە کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەکەوێتە گەڕەکی شەهیدان، لە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە ئامادەبن.

بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە داواش دەکات، ئەو کەسانەی کە سبەینێ دەستپێدەکەن ناسنامیەک لە خۆیان بهێنن.

خولەکە 30 رۆژ دەخایەنێت و لە رۆژانی دەوام کاتژمێر 9:00 بۆ 12:00ـی سەرلەبەیانی دەبێت، لە خولەکەدا “کرێی هاتوچۆ و ژەمی سوک” بۆ بەشداربوان ئامادەکراوە.

به‌رهه‌مهێنانى کوارگ (قارچک) له‌ هه‌رێمی كوردستان زی...

به‌رهه‌مهێنانى کوارگ (قارچک) له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد له‌ پێویستى ناوخۆیە‌