هاتوچۆ ئاگادارتان دەکاتەوە
ناونوسین بۆ سێ ژمارەى دڵخوازى تابلۆ هەڵەبجە دەستپێدەکات
964+
وریا فەتاح
بۆ فرۆشتنى سێ ژمارەى دڵخواز، هاتوچۆى هەڵەبجە ئاگادارییەکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە ناونوسین دەستپێدەکات.
ژمارە دڵخوازەکان ئەمانەن(2006، 2007، 2008).
وەک لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، هەر کەسێک دەیەوێت بۆ بە دەستهێنانى ئەم ژمارانە فۆرم وەربگرێت، دەبێت رۆژى یەکشەممە کاتژمێر 8:30 خولەک ئامادەبێت و لە ماتژمێر 9:00، فۆرمەکەى لێ وەردەگیرێتەوە.
رونکراوەتەوە کە پێویستە لەسەر داواکار ژمارەی دڵخوازی خۆی بکاتە ناو بازنەیەک و ژمارەی ” مۆبایلی” خۆی بنوسێ و کۆپیەکی ناسنامەی خۆی هاوپێچ بە فۆڕمی داواکاری بکات.
هاتوچۆى هەڵەبجە هۆشدارى دەدات، داواکار دەبێت یەك ژمارەی ” دڵخواز ” لەسەر فۆڕمەکە دیاری بکات، بەپێچەوانەوە ناوی تۆمار ناکرێ واتە فۆڕمەکەی دەسوتێت.