ئاگاداربن چیتر درێژ ناکرێتەوە

سبەینێ کۆتا رۆژى پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاینە

964+

وریا فەتاح

تەنیا سبەینێ ماوە بۆ دەرچوانى پۆلى 12ـى ئامادەیى کە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە و چیتر درێژ ناکرێتەوە.

سبەینێ کۆتا رۆژى ئەو وادەیەیە کە وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین درێژى کردبوویەوە و بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا،”دوا دەرفەتەو جارێکى دیکە درێژ بکرێتەوە”.

دوێنێ پێنجشەممە، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ لەکۆی 54 هەزار دەرچووی پۆلی 12، نزیکەی 43 هەزار و 500 دەرچوو فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و نزیکەی 10 هەزار دەرچوو ماون پڕى بکەنەوە.

رۆژى 1ـى ئەم مانگە، عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى بە 964ـى وت،” لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تاکو ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە واتە تاکو کاتژمێر 12ـی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممەى 5.10.2024، بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

راگەیەنراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا:

ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو پێنج رۆژەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە