هاوڵاتییەک سکاڵای کردبوو

387 ملیۆن دیناری دزی و دەستگیرکرا

964+

ژێوار خدر

تۆمەتباریک لە شارەزوور دەستگیر کراوە کە 387 ملیۆن دیناری لە ماڵێک دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 4.10.2024 بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە، تۆمەتبارێكیان دەستگیرکردووە کە بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بوو.

دەشڵێت، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کردووە و هێزەکانی پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیرییان کردووە و دەستیشیان بەسەر پارە دزراوەکەدا گرتووە.

روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 1979یە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا  بەردەوامە.

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران