جیاوازییه‌كه‌ى 15 ملیار دیناره‌

داهاتى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانى كه‌می كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی داتاكانى ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی ئه‌م هەفتەیه‌ى سلێمانى له‌ چاو هه‌فته‌ى رابردوو كه‌مى كردووه‌.

داهاتى كۆكراوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ رێكه‌وتى 28.9.2024 تاوه‌كو 4.10.2024 بریتیه‌ له‌ 11 ملیار و 766 ملیۆن و348 هه‌زار و 595 دینار، له‌به‌رامبه‌ریشدا داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو كه‌ كۆكراوه‌ى رۆژانى 21.9.2024 تاوه‌كو 27.9.2024 بووه‌ بریتی بووه‌ له‌ 26 ملیار و 415 ملیۆن و 340 هه‌زار و 328 دینار.

هه‌ر به‌ پێی داتا بڵاوكراوه‌كانى ئه‌م ماڵپه‌ره‌، له‌ته‌واوى مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا بڕى 64 ملیار و 235 ملیۆن و 223 هه‌زار و 596 دینار كۆكراوه‌ته‌وه‌.

ساڵى رابردووش به‌گشتى بڕى داهاتى كۆكراوه‌ بریتی بووه‌ له‌ یه‌ك ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هه‌زار و 465 دینار بووه‌.

داهاته‌ كۆكراوه‌كه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ بریتیه‌ له‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه‌ داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌،  پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی نانەوتيی سلێمانی 154 ملیار دین...

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی نانەوتيی سلێمانی 154 ملیار دینار کەمی کردووە