بودجەیان بۆ دابینکراوە

سێ پردی پەڕینەوە بۆ قوتابیانی ژمارەیەک خوێندنگەی دهۆک دروستدەکرێن

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

سێ پردی پەڕینەوە لە نزیک ژمارەیەک قوتابخانەی لە دهۆک بە هۆی مەترسی پەڕینەوەی قوتابیان دروستدەکرێن.

لە پارێزگای دهۆک زۆربەی قوتابخانەکان دەکەونە سەر شەقامە سەرەکییەکان و پێویستیان بە پردی پەڕینەوە هەیە و بەشێکی زۆریان بۆیان دروستنەکراوە.

موخلس خەبات، لە راگەیاندنی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، لەماوەی 120 رۆژدا سێ پردی پیادە دروستدەکرێن، کە بە بودجەییەکی تایبەت بە بڕی 337 ملیۆن و 446 هەزار و 439 دیناریان بۆ دابینکراوە.

وتیشی، پردێک لەسەر شەقامی بارزان لە نزیک قوتابخانەی سەرۆک دروستدەکرێت، پردەکانی تریش لەسەر شەقامێکی 100 مەتری لە گەڕەکی گەڤەڕکێ و شەقامێکی 30 مەتری لە گەڕەکی ماسیکادوو لە نزیک قوتابخانەی ئیشق دروست دەکرێت.

بڕیاریشە، نۆژەنکردنەوە و کردنەوەی  ژمارەیەک لە شەقامی گرنگ لە رۆژئاوای شارەوانی دهۆکیش بە گۆژمەی 608 ملیۆن و 665 هەزار و 323 دینار جێبەجێبکرێن و  لەماوەی 210 رۆژدا کارەکانیان تەواوبێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

تووشبووانی ئۆتیزم لە قوتابخانەکانی دهۆک زیادیان کردوو...

تووشبووانی ئۆتیزم لە قوتابخانەکانی دهۆک زیادیان کردووە