وەزارەتی دارایی یارمەتی هێزەکانی پێشمەرگە دەدات ببن بە یەک
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڵێنی به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه داوە، به‌شێك له پڕۆژه‌كانى تایبه‌ت به یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له چوارچێوه‌ى وەزارەتی پێشمەرگە جێبه‌جێ بكات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، 29ى كانوونى دووه‌مى 2023، شاندێكی وه‌زرا‌تى پێشمه‌رگه سه‌ردانى ئاوات شێخ جەناب، وه‌ز‌یرى دارایی هه‌رێمی کوردستانیان كرد و ورده‌كارى ئه‌و پڕۆژانه‌یان دایه ئه‌و وه‌زاره‌ته، كه تایبه‌تن به یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئاوات شێخ جه‌ناب به‌ڵێنی هاوكارى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژانه‌ى پێداون كه بریتین له دروستكردنی بینا و پێداویستی بنكه و باره‌گای مه‌شق و راهێنانی ئه‌و دوو فیرقه نوێیه‌ى هێزى پێشمه‌رگه.
رۆژی یەکشەممە، 14ی ئابی 2022، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ سۆریا، سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، بڕیار له‌سه‌ر درووست‌کردنی دوو فیرقە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە درا.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، ئه‌و دوو فیرقه نوێیه‌ى هێژى پێشمه‌رگه، له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له قۆناغی مه‌شق و راهێناندان و له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ی چاكسازیی ئاماده ده‌كرێن تاوەکو لە ئایینده‌یه‌كى نزیكدا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه یه‌كبخرێنه‌وه.