خەونى دانیشتوانەکەى بوو

بەحرکە کرایە قەزا

964+

شۆڕش هەرکی— هەولێر

فەرمانى بەقەزابوونى ناحیەى بەحرکە واژۆکرا و بەڕێوەبەرى ناحیەکەش دەڵێت، لەمڕۆوە کارى لەسەر دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.10.2024 فەرمانی بەقەزابوونی بەحرکە لەلایان سەرۆکی حکومەتەوە واژووکرا.

تۆڵە مەهدی خۆشناو، بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە بە964ـى وت،” فەرمانەکە بەژمارە 316 دەرچووە و لەمڕۆوە خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و لەرۆژانی داهاتوودا زیاتر کارى لەسەر دەکرێت”.

ماوەیەکی زۆرە مقۆ مقۆی بەقەزابوونی بەحرکە هەیە، بەڵام ئەمڕۆ بووە فەرمی.

بەحرکە لەڕووی کارگێرییەوە سەربە قەزای ناوەندی هەولێرە، لە 2001 کراوە بە شارەوانى و لە 2003 بووە بە ناحیە، لە 31 گوند و چوار کۆمەڵگە پێکهاتووە و  ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 150 هەزار کەسە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێگای بەحرکە بە 1500 دار دەڕازێندرێتەوە

رێگای بەحرکە بە 1500 دار دەڕازێندرێتەوە