دیمەنی هەنارێکی هەڵەبجە لە فێستڤاڵەکەی پارساڵ... وێنە؛ کشتوکاڵی هەڵەبجە.
کۆتایی ئەم مانگە فێستڤاڵه بهناوبانگهكهیهتى
هه‌ڵه‌بجه پلانى ئه‌وه‌یه جگه له هه‌ناره‌كه‌ى به‌رهه‌مى دیكه‌ش بنێرێته ده‌ره‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه فێستڤاڵه به‌ناوبانگه‌كه‌ى هه‌نار و پاییز‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه بچێت و كشتوكاڵیش دڵخۆشه كه ئاستى فێستڤاڵه‌كه‌ى پارساڵیان له پێرار باشتر بووه.
ئه‌مساڵ هه‌ڵه‌بجه 10 هه‌مین فێستڤاڵیهتى، تۆڕی رێکخراوەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ، له ئێستاوه ئامادەکاریەکانیان بۆ رێکخستنی دەستپێکردووە و پارکی شاری یاری هەڵەبجەشیان دیاریكردووه بۆ بهڕێوهچوونهكهى.
ستار مه‌حمود، به‌ڕێوه‌بەرى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه به 964 راگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌وه كراوه کە كۆتایی ئه‌م مانگه فێستڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام جارێ رۆژى دهستپێكردنهكهیان دیاری نه‌كردووه.
وتیشی “له رووى كوالێتى و به‌شداریكردنه‌وه فێستڤاڵى پارساڵمان باشتر بوو له پێرار، ئه‌مساڵیش هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه له فێستڤاڵهكهی ئه‌مساڵمان له‌هه‌موویان باشتر بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵ، باسی له‌وه‌شكرد، له ئێستادا ته‌نیا هه‌نار تاكه به‌رهه‌مى هه‌ڵه‌بجه‌یه ده‌نێردرێته بازاڕه‌كانى ده‌ره‌وه، به‌ڵام پلانیان هه‌یه له داهاتوودا هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى سنووره‌كه‌یان كه له خواستى بازاڕ زیاد ده‌بن كار بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌یان بكه‌ن.