لە ژووری بازرگانی سلێمانی بوون

پیاوان و ژنانی بازرگان بەلێنیاندا بازاڕ بۆ کاڵای ناوخۆ بدۆزنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ٍفیدراسیۆنی ژنان و پیاوانی بازرگان دەیانەوێت لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بازاڕ بۆ کاڵا و بەرهەمەکانی ناوخۆی کوردستان بدۆزنەوە، بۆ ئەوەش سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی- یان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.10.2024، لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، نەوزاد غەفوور سەرۆکی ژوور و شاندەکەی، لەگەڵ ماجد ئەلڕەگبی، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی پیاوان و ژنانی بازرگان، وە ئەندامی IOHR بۆ مافەکانی مرۆڤ و کاروباری پەنابەران و کۆمیسیاری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبوونەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، ژووری بازرگانی سلێمانی دەڵێت، کردنه وەی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ ژووری بازرگانی و فراوانکردنی بنومای کاری هەرێمی و نێودەوڵەتی و سوودوەرگرتن لە کارە ناوخۆیەکان لە پارێزگای سلێمانی وە دۆزینەوەی بازار بۆ کاڵا نێوخۆیەکان و ناساندنی بە وڵاتان ئامانجی سەردانی شاندەکە بووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە دیدارەکەدا وتوویەتی، تواندراوە چەندین کارگەی گەورەی وەبەرهێنان لە سلێمانی دابمەزرێندرێن و توانای بەرهەمەکانیان تەواوی بازاڕەکانی ناوخۆ و عێراق پڕبکەنەوە، لەڕووی کشتوکاڵی و پەلەوەرەوە پارێزگای سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە و بەرهەمەکانی لەبەرزترین کوالێتی و تەندروست گەشتووەتە دەست بەکاربەر.

لەڕووی گەشتیارییەوە پارێزگای سلێمانی خاوەنی چەندین ناوچەی گەشتیاریە وە چەندین هۆتێلی جیهانی لقیان کردووەتەوە، دکتۆر ماجد ئەلڕەگبی، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی پیاوان و ژنانی بازرگان، خۆشحاڵبووە بەگوێرەی بڵاوکراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “هەوڵی تەواو دەدەن بۆ دروستکردنی بازاڕی دەرەکی بۆ کاڵاکانی کارگەکانی ناو پارێزگای سلێمانی وە هاندانی وەبەرهێنەران و بازرگانانی دەرەوە بۆ بەشداریکردنیان لە کاری وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی”.

هەوڵ دەدرێت ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و هەرێم پێکبه...

هەوڵ دەدرێت ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و هەرێم پێکبهێنرێت

ژووری بازرگانی سلێمانی: هەناردەی کاڵای هەرێم بۆ عێراق ...

ژووری بازرگانی سلێمانی: هەناردەی کاڵای هەرێم بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە