لە ئەم بەیانییەوە شکاوە

دەستکرا بە چاککردنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز سێ

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

بەیانی ئەمڕۆ پینجشەممە، بەهۆی زەبری دەرەکی بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە عەنکاوە شکا و تیمەکان کاری چاککردنەوەی ئەنجام دەدەن.

ئەندازیار فاخر محەمەد لێپرسراوی بەشی چاکردنەوەی ئاوی هەولێر بە 964ـی وت” بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلی گەورە و قورس بەسەر ئەو رێگایەدا هاتوچۆ دەکەن هەزە دروست دەکات و ئەم بۆریانەش بەرگەی ئەو قورسایە زۆرە ناگرن بۆیە بۆریەکە شکاوە”.

هەروەها  وتیشی، “بەهۆی شکانی ئەو بۆریەوە لە %60ـی هەولێر بێ ئاو دەبێت چونکە بەشێکی زۆری ئاوی هەولێر لەسەر ئەو هێڵەن و بەلێنیشی دا تاوەکو بۆریەکە چاکنەکەنەوە دەست لەکار هەڵناگرن.

“ماوەیەک بەرلەئێستا دووبارە بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکا بەهەمان هۆکاری ئەو بارهەڵگرانە، بەڵام تۆزێک لەخواری ئەو بۆریەوە بوو هەمان بۆری نەبوو”. ئەندازیار محەمەد وای وت.

ئەمانەش بەشێكن لەو گەڕەکانەی کە بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ بێ ئاو دەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، کە خەزانەکانی ئیفراز پڕە و هیچ گەڕەکێک بێ ئاو نابێت بەهۆی شکانی ئەو بۆریەوە.

ـ هەولێری نوێ
ـ فەرمانبەران
ـ ٥ـی حەسارۆکان
ـ مامۆستایان
ـ قەڵاتی نوێ
ـ هاوکاری
ـ هەموو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆڕش و جادەی کەرکووک
ـ شێخ ئەحمەد
– گوڵان
ـ هەڤاڵان
ـ باداوە ، 94ـی باداوە
ـ زانکۆ و گەڕەکەکانی ناو شەقامی 60 مەتری.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بۆرییەکی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکاوە

بۆرییەکی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکاوە