دیمه‌نێكی شوێنه‌واره‌كه‌ى قه‌زاى سێمێل ... وێنه: شوێنه‌وارى هه‌رێم.
ماوه‌ى پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێت
هه‌ڵكۆڵین له شوێنه‌وارێكی سه‌رده‌مى ئیسلام له دهۆك ده‌ستپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى هه‌رێم ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌كارى هه‌ڵكۆڵین له شوێنه‌وارێكى مێژوویی كردووه كه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ئیسلام.
شوێنه‌واره‌كه گردی زێد (تل زید) سەر بە قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆکه.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، کاری هه‌ڵكۆڵین له‌م شوێنەواره بە هاوکاری زانکۆی کافوسکاری ئیتاڵی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی “كاركردن له‌و شوێنه‌واره ماوه‌ى پێنج ساڵی بۆ داندراوە”.
روونیشیكرده‌وه، به‌پێی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ زانكۆ ئیتاڵییه‌كه ئه‌م پێنج ساڵه بۆ كارى هه‌ڵكۆڵین له‌و شوێنه‌واره ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر پێویست بكات ماوه‌كه درێژ ده‌كه‌ینه‌وه”.