لە سەیدسادق

دوای دزینی تاکسیەک تۆمەتبارەکەی دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمارکردووە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری تاکسی لە ناو قەزای سەید سادق دزراوە مەفرەزەکانی پۆلیسی ئەو قەزایەش بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردووە.

دەشڵێت، توانیویانە تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دزیویەتی.

ئێستا تۆمەتبار (د، م، ق) لە دایکبووی 1996 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران

سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران