بۆ ئەوەی ئەوەندە تانکەر تووشی رووداوی هاتوچۆ نەبێت
لە پشتی تونێلی دەربەندیخان تا گوندی سیارە نۆژەن دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزارەتی دارایی رەزامەندیان داوە لەسەر نۆژەنکردنەوەی رێگای پشت تونێیلی دەربەندیخان تا گوندی سیارە و نزیکەی 500 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان کردووە.
رێگاکە یەک سایدە و بە تەواوی تێکچووە زۆرترین رووداوی هاوتوچۆ لەو رێگایە روودەدات و رۆژانە بەرەڵگر و تانکەرێکی زۆریشی پیادا دەڕوات.
رێگاکە بە دوو قۆناغ نۆژەن دەکرێتەوە بڕی 500 ملیۆن دیناری بە جیا بۆ هەردوو قۆناغەکە بۆ خەرجکراوە و تەرخانکراوە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، رەزامەندی چاککردنەوەی ئەو رێگایە گەڕاوەتەوە و دەبێت 20%ـی پارەکە خەرجبکەن و دەست پێبکەن.
وتیشی، قۆناغی یەکەم بڕی 247 ملیۆن و 400 هەزار دیناری بۆ خەرجکراوە و هەموو چاڵ و چۆڵیەکان و ئەو شوێنانەی پێویستیان بە قیرە دەیکەن و رێگاکە سیانە دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی دووەم 246 ملیۆن و 395 هەزار دینار خەرجکراوە و هەورازەکانی رێگاکە فراوان دەکرێت بە ئامانجی ئەوەی چی دیکە ئەوەندە رووداوی هاتوچۆ بەتایبەت بۆ بارهەڵگر و تانکەرەکان رووونەدات.