كەركوک

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو سەرنشینی تێدا سووتان

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکوک ئۆتۆمبیلێک سووتا، لە ئەنجامدا دوو سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەكە سووتان و گیانیان لەدەست دا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2.10.2024 ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکوک و نزیک بازگەی یەکی حوزەیرانی کۆن، سووتا، دوو سەرنیشینی نێو ئۆتۆمبێلەکەش گیانیان لەدەست دا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو ئۆتۆمبێلە بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، دەستبەجێش گڕی گرتووە، كە بەهۆیەوە دوو سەرنیشینەكەی ناوی گیانیان لەدەستداوە، یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە، ژنێکی تەمەن 41 ساڵە .
سامان یابە بەرپرسی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، تا ئێستا هیچ تەرمێک نەگەیشتووەتە پزیشکی داد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەد...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا