موچە نییە

فریاكەوتنی كەلار بایكۆتی راگەیاند و زۆر پێویست نەبوو سەردانی مەكەن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری شەھید ھەژار لە کەلار، بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتیان راگەیاند.

رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت،” لە کاتژمێر 8ی شەوی رابردووەوە، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، بایکۆتی دەوامیان کردووە و نەخۆشخانەکەیان جێهێشتووە”.

“بایکۆتی ئەو پزیشکانە بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیانە، پێیان وتووین تا مووچەیان پێنەدرێت، ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان”، رزگار لەتیف وای وت.

داوایشی کرد، لە ئێستادا ھیچ نەخۆشێک سەردانیان نەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر و تەنھا حاڵەتە گەرمەکانی وەک، بەرکەوتنی فیشەک و رووداوی ھاتوچۆ و کەوتنەخوارەوە، لە نەخۆشخانەکەیان چارەسەر دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ سێشەممە 1.10.2024 لە سەیدسادقیش، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتیان راگەیاند و نەخۆشخانەیان جێهێشت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بایکۆت لۆدی لەسەر نەخۆشخانەی شەهید هەژار دروست کردووە

بایکۆت لۆدی لەسەر نەخۆشخانەی شەهید هەژار دروست کردووە

پزیشکانی موقیم لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بایکۆتیان ر...

پزیشکانی موقیم لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بایکۆتیان راگەیاند