داوای خزمەتگوزاری دەکەن

دانیشتووانی گەڕەکێکی سلێمانی رێگایان داخستووە و خۆپیشاندان دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دانیشتووانی گەڕەکی کۆمپانیای نەوزاد لە سلێمانی گردبوونەتەوە و رێگایان داخستووە و داوای خزمەتگوزاری دەکەن بۆ گەڕەکەکەیان.

پەیامنێری 964 چووتە لای ئەو هاوڵاتیانە و ئەوان دەڵێن، زیاتر لە 12 ساڵە لەو گەڕەکەن بەڵام تابڵێی رێگاوبانەکەیان خراپە و کەس داواکارییەکانیان جێبەجێ ناکات.

هاوڵاتیەکی دیکە بە 964ـی وت، دوو هەزار ماڵ لەو گەڕەکەیە کە زیاتر لە چوار هەزار کەس نێشتەجێن و چەندین جار چوونەتە شارەوانی هەر بەڵێنیان پێ دەدرێت بەڵام جێبەجێی ناکەن بۆیان.

هاوڵاتیانی گەڕەکی کۆمپانیای نەوزاد داوای رێگاوبان و سەوازیی و ئاو دەکەن بۆ گەڕەکەکەیان و دەڵێن حاڵیان نەماوە لە گەڕەکەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی