سلێمانى 29 پلەى سیلیزییە
جەوەکە بە تەواوەتى فێنکى کرد و باران دەبارێت
964+
وریا فەتاح
پلەکانى گەرمیا زیاتر دابەزین و کەشەکە بە تەواوەتى فێنکى کردووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لە ئیدارەى راپەڕین نمە باران دەبارێت.
کەشناسى هەرێم بڵاوى کردەوە، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەڵام لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمە باران دەبێت، بەتایبەتى لەسنوورى ئیدارەى راپەرین هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە بە شێوەی بچربچر .
کەشناسى ئاشکراشى کردووە، پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن، بەشێوەیەک سبەینێ لە سلێمانى پلەکانى گەرما بۆ 29 پلەى سیلیزى دادەبەزن و پلەکانى گەرماش سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران 16: پلەى سیلیزى
سۆران : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى