کەش و هەوا

ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرما دادەبەزێت

964+

توانا نەقی

کەشەکە تا دێت بەرەو فێنکی دەڕوات و بەتایبەت شەوان بە تەواوی پلەکانی گەرما دابەزیون و بۆ ئەمڕۆ یەکشەممەش دوو پلەیەک زیاتر دادەبەزن.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەراورد بە دوێنێ تا دوو پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن و گەرمترین ناوچە گەرمیانە بە 38 پلە و فێنکترینێش حاجی ئۆمەرانە بە 20 پلە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 29.9.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ( 1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / مامناوەند دەبێت بە (10 – 25 ) کم/ک بەڵام لەناوچەکانی سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان چالاک دەبێت بۆ 30 کم/ک وە لەکاتەکانی ئێوارەدا خێرایی با کەم دەبێتەوە.
ئاراستەی با/ لەگۆراندایە
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 30 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 29- 9- 2024