لەسەر رێگای کەرکوک - بەغدا

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک – بەغدا نزیک ناحیەی سلێمان بەگی سنوروی خورماتوو روویداوە و دوو کەس گیانیان کەدەستداوە.

عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی وت، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە، بەشێوەیەک کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا کە لە کەرکوکەوە بەرەو بەغدا رۆیشتووە بە تیژڕەوییەوە ئیستۆپی کردووە و لە دواوە ئۆتۆمبێلێکی دیکە لێی داوە و فڕێی داوەتە سایدەکەی دیکە و لەوکاتەدا بارھەڵگرێک خۆی پێدا کێشاوە.

وتیشی، لە رووداوەکە دەستبەجێ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان خەڵکی پارێزگای موسڵەو و ئەوەی دیکەش خەڵکی ناحیەی سلێمان بەگە و سێ سەرنشینی دیکەش برینداربوون.

دەشڵێت، لەئێستادا سەرجەم ئەو کەسانە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو کراون و لێکۆڵینەوە لەسەر دەربارەی روداوەکە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەد...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا