"بە نۆ و 10 فرۆشراوە"
قایمقامیەتی سلێمانی: رێگە نادەین غاز بە گران بفرۆشرێت
964+
ئەحمەد مستەفا
بە گوێرەی سۆراغی 964، نرخی غازی ماڵان لە هەندێک ناوچەی سلێمانی بە نۆ هەزار و 10 هەزار دینار فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی فەرمی لە نێوان هەشت هەزار بۆ هەشت هەزار و 500 دینارە.
لە راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژەی بەوەکردوە، “رێگه به هیچ كه‌س و كارگه‌یه‌ك نادرێت نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بكات”.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 28.9.2024 دەڵێت، “ئه‌مساڵ له سلێمانی كێشه‌ی كه‌میی غاز و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی نابێت، “لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش چاودێریی هێنان و دابه‌شكردن و نرخی غازی شل ده‌كات”.
بەڵام سۆراغی 964 ئەوەی دەرخستووە، ژمارەیەک لە بریکارەکانی غاز پابەندی نرخی فەرمی نین، کە هەشت هەزار و 500 دینارە، دڵپاک محەمەد، کابانێکی ماڵەوەیە ئەو بە 964ی وت، غازی بە نۆ هەزار دینار کڕیوە، لە کاتێکدا پێشتر بە حەوت هەزار و 500 دینار و دواتر بە هەشت هەزار و 500 دینار کڕیویانە.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوەکەدا دەڵێت، “لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ چاودێریكردنی هێنانی غازی شل بۆ ناو كارگه‌كان و دواتر له رێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه فرۆشتنی به هاوڵاتیان، له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه كۆبووینه‌ته‌وه و به‌رنامه و پلانی پێویستمان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی سه‌رمادا كه خواست له‌سه‌ر غاز زیاتر ده‌بێت، كێشه‌ی بڕی پێویست و نرخ دروست نه‌بێت”.
وتوشیەتی، “ئه‌و لیژنه‌یه رۆژانه له كاتژمێر چوار بۆ هه‌شتی به‌ره‌به‌یان چاودێری كارگه‌كانی غاز ده‌كه‌ن، دواتر چاودێری نرخ و دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه غازه ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، داوا له هاوڵاتیان دەکەین هه‌ر كاتێك غازیان به زیاتر له نرخی فه‌رمی پێفرۆشرا په‌یوه‌ندی به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه بكه‌ن 07708677777”.