چەند کارەبا بەرهەم دەهێنێت؟

ئاوی بەنداوی دوکان ملیارێک مەتر سێجا زیادی کردووە

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

دۆخی ئاوی بەنداوی دوکان لە ساڵی پار زۆر باشترە و ئەمساڵ ملیارێک مەتر سێجا زیاتر ئاوی تێدایە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

کۆچەر جەمال، بەرێوەبەری بەنداوی دوکان بە 964ـی وت، ئەمساڵ نزیکەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوکاندا هەیە، بەڵام ساڵی رابردوو لەم کاتەدا نزیکەی دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدابوو، واتە نزیکەی شەش مەتر و نیو ئاوی زیاتری تێدایە.

باسی لەوەشکرد، بەنداوی دوکان لە باشترین حاڵەتیدا کە سەرجەم یەکەکانی کار بکات توانای بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبای هەیە، ئەو بەرهەمە دەکاتە 10%ەی کۆی گشتی کارەبای هەرێم، و ئێستا تەنیا دوو یەکە کار پێدەکەن و نزیکەی 100 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 70 سانتیمەتر زیادی کردووە

ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 70 سانتیمەتر زیادی کردووە