شارەوانیی سۆران بۆ کاندیدان:

“پۆستەرەکانتان مەترسى بۆ سەر هاوڵاتیان دروستکردووە”

964+

وریا فەتاح

رەشەباکەى ئەمڕۆ و دوێنێ زیانى زۆرى بە کاندیدانى سلێمانى و سۆران گەیاندووە و بەشێکى زۆرى پۆستەرەکانیان کەوتوونەتە سەر شەقامەکان، شارەوانیى سۆرانیش هەڕەشەى سزادانیان دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەى لایەنە سیاسیى و کاندیدەکانى کردووە، شارەوانیى سۆران دەڵێت: بەهۆی رەشەباوە چەندین تابلۆی ریکلام بەربوونەوە و بـوونەتە هــۆی تێکدانی سیمای شــار و تێکدانی سەوزایی، هەروەها مەترسی بۆ سەر شوفێران و هاوڵاتیان.

جەختیش دەکاتەوە، هەر کاندیدێک پـابەند نــەبێت بە رێنماییەکان، ئەوە پـــۆستەر و بـانگەشەکەی لــە رێگـەی لیــژنەی تــایبەت بە رێکخستنی شۆستە و شەقامەکان هەڵدەگرێت و دەستیان بەسەر دەگیرێت و کاردانەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

رەشەباکەى دوو رۆژى رابردووى سلێمانیش زیانى زۆرى بە پۆستەر و فلێکسى کاندیدەکان گەیاندووە و بەشى زۆریانى خستووەتە سەر شۆستە و شەقامەکان.

هاتوچۆی گەرمیان: بە پۆستەرەکانتان هێماکانی هاتوچۆ مەش...

هاتوچۆی گەرمیان: بە پۆستەرەکانتان هێماکانی هاتوچۆ مەشارنەوە